2. دێمۆکراسی چه‌مکێکه که ئه‌بێ هه‌وڵی دامه‌زراندنی بده‌ی و ئه‌و جۆره که ده‌تهه‌وێ باری بێنی. پێشتر بوونی نیه و هه‌ر چۆنێ هه‌ڵسوکه‌وتی ڵه گه‌ڵدا بکه‌یت وا رادێت. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاتێکی وه‌کو ئێراق و به تایبه‌ت بۆ کورد ده‌رفه‌تێکی زۆر له‌بار فه‌راهه‌م ئه‌کا بۆ دامه‌زراندنی دێمۆکراسی. له‌م ماوه‌یه‌دا ئیمکانی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، خه‌ڵک زیاتر سه‌رنجی قسه و باسه‌کان ئه‌ده‌ن و به‌شداری کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌بن. حیزبه‌کانیش فورسه‌تێکی باشیان بۆ ئه‌ره‌خسێ تاکو بتوانن په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌ڵکدا بگرن و ئاگاداری بهرنامهکهنایان بکه‌ن و ورده ورده لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان ده‌س بکه‌ن به دیالۆگ و هه‌رکامیان له بۆچوونی خۆی دیفاع بکات و هه‌وڵ بدا بۆ به‌ده‌سهێنانی ده‌نگی خه‌ڵک.
3. دێمۆکراسی دوو لایه‌نی هه‌یه: لایه‌نی ساختاری (Structural) و لایه‌نی (Agency). هه‌ڵبژاردن خۆی به‌شێکه له لایه‌نی ساختاری و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌توانێ ئه‌م دوو لایه‌نه به قووه‌ت کات. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌کرێت هه‌وڵ بدریت بۆ چه‌سپاندنی سیستمی فره‌حیزبی له کوردستان، پانتای چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی به‌رفراوان بێت، یاسای هه‌ڵبژاردن چاک بکرێت، دام و ده‌زگای پێویست دابمه‌زرێت، بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵات ره‌چاو بگیرترێت. له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌کرێت به‌و قسه و باسانه که دێنه گۆرێ، ئاستی وشیاری خه‌ڵک به‌رزتر بێته‌وه، زیاتر به‌شداری بکه‌ن له بۆنه و کیشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رێز بگرن له مافی "ئه‌ویتر"، رۆحی ته‌حه‌مول گه‌شه بستێنێت و ....
4. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و کوێمان ئه‌بات؟ ئایا ئه‌م رێگا که گرتوومانه‌ته به‌ر، به‌ره‌و دێمۆکراسیه؟ چه‌نده باس له ته‌حه‌مول کراوه؟ چه‌نده یاسای هه‌ڵبژاردن که‌وتۆته به‌ر قسه و باسی گشتی؟ و ... ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ههڵپهڕینهو کارناواڵی ئۆتۆمۆبیله‌کان و هیچیتر! له گه‌ڵ رێزمدا بۆ گۆرانیبێژه‌کان به‌ڵام ناتوانین حاشا له‌وه بکه‌ین که به داخه‌وه وا دیاره له ئه‌م پڕۆسه‌ی ههڵبژاردنیهشدا هه‌ر وه‌ک زه‌ماوه‌ن، ده‌وری سه‌رکی ئه‌گێڕن و ئه‌وه‌ی پسپۆڕ و کارناسی سیاسه‌ته خه‌ریکی هه‌ڵپه‌ڕینه! پێم وابێ له‌مه‌ولا زانایانی سیاسه‌ت و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌بێ له سه‌ر نزیکی و لێکچوونی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵپه‌ڕین و په‌یوه‌ندی نێوانیان بنوسن. ئه‌وه‌ی که له‌م رۆژانه‌دا به‌دی ئه‌کرێت نیشانده‌ری دوورکه‌وتنه‌وی زیاتر له دێمۆکراسییه. (Bond) له زۆربووندایه و (Bridge) به‌ره‌و رووخان و نه‌مان ئه‌چێت.