- ئەمرۆ بەیانی کوردساتم تماشا ئەکرد. هەواڵی کۆچی دوایی حەمەجەزام لەوێ بینی. خەم دایگرتم. بیرم کەوتەوە کە ئەم شێعرە بەرزەی هێمنی چەند بە جوانی ئەخوێند:
ئەم شێعرە بە جوانی ژیانی حەمەجەزامان بۆ وەسف ئەکات. کاتێک کە وردە وردە عەشقی یار و خۆشەویستی وڵات لە دڵمدا لە گەشەسەندندا بوو زۆر کەس دانەیەکی لەمانە ئەکرد بە قوربانی ئەویتر، ناڵەی جودایی بۆمان ئەخوێند و باسی لە "یادی یاران و وڵات" و "عەشق و ئازادی" ئەکرد. دڵێکی گەورە و ئەوینداری هەبوو کاتێک باسی لە "ئاخرین ماڵی ژیانی" ئەکرد، کاتێک لە نێو شۆڕشی خوێناوی و ئاسن و ئاگردا بو، تەنانەت لە ناو دوکەڵ و تەمیشدا خۆشەویستەکەی فەرامۆش نەئەکرد.
- ئەگەرچی هونەرمەندێکی گەورە و بە توانا بو بەڵام جێگە و پێگەی خۆی باش ئەناسی و هەر هونەرمەندانە ژیانی بەسەر ئەبرد. سێبەری خۆی لێ گەورە نەببۆوە و پێی وا نەبو کە ئەبێ لە بارەی هەمووشتێکەوە قسە بکات و نەزەر بدات.