ئاکامی شۆڕش و ناکامیی خه‌ڵک
ئه‌م کێشه و هه‌رایه که دوای به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان، کوردستانی گرتۆته‌وه و به‌زم و هه‌رایه‌کی زۆری له سه‌ر ساز کراوه، زۆر لایه‌نی نادیاری فه‌رهه‌نگی سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی و ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان به تایبه‌ت ئاشکرا ئه‌کا و نیشانی‌دا ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن حیزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به رواڵه‌ت زۆر باس له ره‌وش و هه‌ڵسوکه‌وتی دیمۆکڕاتیک ئه‌کرێ به‌ڵام له واقیعدا چه‌نده دوورن له رۆح و فه‌رهه‌نگی دیموکڕاسی. له‌م یاداشته‌دا قسه له خودی به‌یاننامه‌که ناکه‌م. ته‌نیا ئاوڕ له‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌م کێشه ئه‌ده‌مه‌وه و گرنگی ئه‌خه‌مه سه‌ر شێوازی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و باسانه که له ناخی خۆیاندا ئه‌توانن ئه‌زمونی سیاسی ئه‌مڕۆی کورد له هه‌رێمی کوردستان له دیمۆکڕاسی دور خه‌نه‌وه.
له جوابی ئه‌و به‌یاننامه‌دا قسه و باسی زۆر هاتنه گۆڕێ. زۆر لایه‌ن و گروپی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یش هه‌ڵوێستی سه‌یر و سهمهرهتریان گرت. له کۆمه‌ڵه‌ی چاویلکه‌ساز و کرێنشینانه‌وه بگره هه‌تا کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان! هه‌مویان هاتنه مه‌یدانی شه‌ڕ له گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی گۆڕان و به توندی ئیدانهییان کرد که گۆڕانخوازان خه‌ریکن به‌م کاره‌یان به ئه‌نقه‌ست ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌می ساڵه‌ها خه‌بات و میراتی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به فیڕۆ ئه‌ده‌ن. له‌و رۆژه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌م دیوه، چه‌ند پرسیار یه‌خه‌یان پێ گرتوم:
1. له کۆمه‌ڵناسی شۆڕشدا زۆر که‌س باسی له هۆکاره‌کانی شۆڕش کردوه، هه‌روه‌ها له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداری خه‌ڵک له شۆڕشدا و هاتنه سه‌رشه‌قامیان بۆ خه‌بات، له لایه‌ن کۆمه‌ڵناسانه‌وه تیۆری زۆر بڵاو بۆته‌وه. به‌ڵام که‌متر قسه له ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کانی شۆڕش کراوه. به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ئاکامه‌کانی شۆڕش کردوه، له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن شۆڕش ناتوانێ ئاکامێکی ئه‌قڵانی و پۆزیتیڤ بۆ کۆمه‌ڵگا و شۆڕشگێڕان ده‌سته‌به‌ر بکات. هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی گۆڕانکارییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به شۆڕشه‌وه به کارێکی دژوار وێنا ئه‌که‌ن.
2. تا چه‌ند ئه‌توانین بڵێین ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م قه‌واره سیاسییه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه؟
a. ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ن که سیستمی حوکمڕانییه‌که‌یان سیستمێکی دیمۆکڕاتیکه. هه‌رچه‌ند ئه‌م قسه‌یه دوور نیه له راستی، به‌ڵام هێشتا گیر و گرفتی زۆر ئه‌ساسی له به‌رده‌م سه‌قامگیربوونی دیمۆکڕاسی له کوردستاندا هه‌یه. باسی من ئه‌وه نیه که ئه‌م شێوه له فه‌رمانڕه‌واییه دیمۆکڕاتیکه یان نادیموکڕاتیک. پرسیاری من ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌مه (هه‌ر چییه‌ک بێ) میراتی خوێنی شه‌هیدانه؟ ئه‌وه‌ی راستی بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه نیشان بدات که شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ... خوازیاری وه‌ها حکوومه‌تێک بووبێتن. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێک بخشێنین به سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی که حیزبه‌کان له رابردو و بگره ئێستایش په‌یڕه‌وی بوون و هه‌ن به هیچ جۆریک ئه‌م حکوومه‌ته و ئه‌مجۆره فهرمانرهواییهی تێدا به‌دی ناکرێت. گوتاری زاڵ به سه‌ر به‌رنامه و چالاکی حیزبه سیاسییه‌کان یان کۆمۆنیزم بو یا ده‌مارگرژی عه‌شیره‌یی و خێڵایه‌تی یان چه‌مکێکی ته‌ماوی وه‌کو "کوردایه‌تی" یان پێکهاته‌یه‌ک له گشتی ئه‌مانه که ئه‌بو به هه‌وێنی داڕشتنی به‌رنامه بۆ حیزب. ئه‌م حکومه‌ته هیچ کامیان نیه. ئه‌و حیزبانه و ئه‌و که‌سانه‌ی لافی به‌رگری له مافی چینی کرێکار و زهحمهتکێشییان لێ ئه‌دا و باسیان له یۆتۆپیای کۆمه‌ڵگای پڕ له یه‌کسانی و به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌کرد که هه‌ر که‌س به پێی توانا کار و به پێی نیاز مه‌سره‌ف بکات، ئێستا بۆ رابواردن و گه‌شت و گوزار نه ته‌نیا کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردی کوردستان چاویان تێر و دڵیان خۆش ناکات به‌ڵکو به کۆشک و تهلارهکهیشی رازی نابن. ته‌نانه‌ت هاواری چینی فه‌قیر و نه‌داریش نابیسن و بارودۆخی ناله‌باری ژیانیشیان نابینن. شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌کان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یان پوڵ و پاره که ئێستا پێی ئه‌وترێ "براکوژی" باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی واقعی حیزبه‌کان بۆ دوارۆژی کوردستان چی بوه. ئه‌و شێوه حوکمڕانیه‌ی که ئێستا هه‌یه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به سه‌ر کورددا داسه‌پاوه ئه‌گینا دیمۆکڕاسی هه‌رگیز گوتاری زاڵ به سه‌ر به‌رنامه و کرداری حیزبه کوردییه‌کاندا نه‌بوه. که‌وابو ناتوانین ئیدیعای ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م هه‌رێمه به‌ره و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه.
b. زۆر روون و ئاشکرایه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، به‌شیکی زۆریان وه‌ختی خۆی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه بون. ئه‌گه‌ر له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا بۆ نمونه که‌سانێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید ببایهن دیاره به جۆرێکی‌تر له سه‌ر شاشه‌کانی تلێڤزیۆن ناویان ئه‌بردن و ئه‌م حکوومه‌ته به‌رهه‌می خوێنی ئه‌وانیش ده‌هاته ئه‌ژمار. له هه‌مان کاتدا به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی که شه‌هید بوون له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌هید نه‌بوایه‌ن باردۆخی ئێستایان لا قه‌بوڵ نه‌بوایه و له ناو ریزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان کردایه به چالاکی و خه‌بات و بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه، که‌وابو ئه‌م حکومه‌ته و هیچ حکومهتێکیتر ناتوانێ خۆی به نوێنه‌ری شه‌هیدان و ئاوات و خواستی ئه‌وان، پێناسه بکات.
3. ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دا بنێین که ئه‌م قه‌واره سیاسیه و دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت هه‌مان ئه‌و شتانه‌ن که شه‌هیدان ئه‌یانهه‌ویست، ده‌ر کردنی به‌یاننامه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م حکومه‌ته ئایا شتێکی ناشه‌رعییه؟
a. پارتی له‌م دوایین کۆنگره‌ی خۆیدا به دروستی باس له "مافی چاره‌ی خۆ نووسین" بۆ کورد له عێراقدا ئه‌کات و وه‌کو دروشمی سه‌ره‌کی کۆنگره هێنایه ئاراوه، ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌به‌کان دژ به بڕیاری پارتی هه‌ڵوێستییان گرت به‌ڵام له لایه‌ن حیزبه کوردییه‌کانه‌وه ئه‌مه وه‌کو مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر و سروشتی بۆ کورد وه‌سف کرا. دیاره ئه‌و مافه له به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤدا به‌ر له هه‌مو شتێک بۆ تاکه‌که‌س ره‌چاو کراوه. ئه‌وه چۆنه کورد ئه‌توانێ و ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که داوای مافی چاره‌ی خۆ نووسین بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاکی کورد داوای هه‌مان ماف بکات به نۆکه‌ری بێگانه و خائین به خوێنی شه‌هیدان وه‌سف ئه‌کرێت که ئه‌بێ ریسوا و شه‌رمه‌زار ببێ؟ دیاره ئه‌مه ئه‌چێته ناو خانه‌ی سیاسه‌تی یه‌ک بان و دوو هه‌واوه و چاوه‌دێرانی سیاسی نازانن باوه‌ڕ به کام لایان بکه‌ن؟ تاکی کورد وه‌کو مرۆڤیکی سه‌ربه‌ست ئه‌توانێ و مافی خۆیه‌تی به پێی په‌سه‌ند و ئاره‌زوی خۆی، داوای ئاڵوگۆڕ له شێوازی حوکمڕانیدا بکات و به‌م کاره‌ی نه سووکایه‌تی کردوه به خوێنی شه‌هیدان و نه گه‌وره‌یی و فه‌داکاری ئه‌وانی فه‌رامۆش کردوه.
b. دیمۆکڕاسی له سه‌ر هه‌ندێک توخم و پێکهاته دائه‌مه‌زرێت. به بێ ئه‌وانه هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی دیمۆکراسی هه‌وڵێکی نه‌زۆک و بێ سه‌ره‌نجامه. یه‌کیک له مافه سروشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ و یه‌کێک له پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی دیمۆکڕاسی، مافی چاره‌ی خۆ نووسینه. ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه به دروستی و به ته‌واوی دابین بکرێت، تاکی کورد و جیلی نوێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بڕیار بده‌ن له ژێر سایه‌ی چ شێواز و دام و ده‌زگایه‌کی حکومی‌دا بژین. باس له‌ویه ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه له حوکمڕانیه بێ که‌م و زیاد خواستی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی مێژووی کوردستان بوبێت، ئایا ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له باره‌ی چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی دوای خۆیان بڕیار بده‌ن و شێوه‌ژیانێکی تایبه‌تیان بۆ دیاری بکه‌ن؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتداران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م شێوازه سیاسییه داسه‌پێنن به سه‌ر نه‌وه نوێکانی کۆمه‌ڵگادا؟ ژان ژاک رۆسۆ وڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ له‌وانه‌یه باب و باپیرانمان بڕیاریان دابێ سیستمێکی سیاسی تایبه‌تیان هه‌بێ، ئه‌مه مافی خۆیانه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان نیه بۆ ئه‌مڕۆی من بڕیار بده‌ن. حکومه‌ت له جێی خۆهه‌ڵواسین به رابردوو ئه‌بێ نوێنه‌ری خواستی زیندوه‌کان بێت و داخوازییه‌کانی ئه‌وان جێبه‌جێ بکات.