۱۳۹۱ تیر ۱۰, شنبه

بیرەوەری

چەن ساڵ لەوە پێش لە گەڵ چەند کەس لە دۆستان وێبلاگستانی سەقز دروس کرا. دەورانێکی خۆش بوو. زوو زوو یادداشتمان ئەنووسیو زۆر کەسیش ئەیانخوێندەوە و نەزەر و رای خۆیان ئەنووسی. هەر چەند دوای ماوەیەک هاک کرام و تەواوی ئەو شتانە کە نووسیبوم هەمووی لە بەین چوون ئەما دووبارە دەستم پێکردەوەو هەر کۆڵم نەدا.
لەو رۆژانەدا نەفەرێک لە زۆربەی وێبلاگەکان بە نازناوی جۆراوجۆر بە قەولی خۆی نەزەر و بیروڕای ئەنووسی ئەما بە زۆری سوکایەتی ئەکرد بە ئێمە. زۆر جار سنووری ئەخلاقی ئەبەزاند. من بە نووسین و ئیدیعاکانیا ئەمناسی و ئەمزانی کێیە، ناویم بە کەس نەوت. وتم لەوانەیە خۆی ماندوو بێ و دەس لەم کارەی هەڵگرێ. تازە لە وڵاتێکی دووردەست نیشتەجێ ببو. 
ئێستا لە فەیسبووکیش هەر هەیە بەڵام چونکە بە ناوی خۆیەوە هاتوە زۆر کەم نەزەر دائەنێ و کەمیک ماقوڵانە هەڵسوکەوت ئەکا. لەوانەیشە سەری بە ماڵ و مناڵەوە گەرم بێ.
ئەمڕۆ وێبلاگی دۆستی بەڕێز کاک عەبدوڵآی لەتیفپوورم دی ئەمانەم بیر کەوتەوە.