۱۳۹۱ تیر ۱۰, شنبه

بیرەوەری

چەن ساڵ لەوە پێش لە گەڵ چەند کەس لە دۆستان وێبلاگستانی سەقز دروس کرا. دەورانێکی خۆش بوو. زوو زوو یادداشتمان ئەنووسیو زۆر کەسیش ئەیانخوێندەوە و نەزەر و رای خۆیان ئەنووسی. هەر چەند دوای ماوەیەک هاک کرام و تەواوی ئەو شتانە کە نووسیبوم هەمووی لە بەین چوون ئەما دووبارە دەستم پێکردەوەو هەر کۆڵم نەدا.
لەو رۆژانەدا نەفەرێک لە زۆربەی وێبلاگەکان بە نازناوی جۆراوجۆر بە قەولی خۆی نەزەر و بیروڕای ئەنووسی ئەما بە زۆری سوکایەتی ئەکرد بە ئێمە. زۆر جار سنووری ئەخلاقی ئەبەزاند. من بە نووسین و ئیدیعاکانیا ئەمناسی و ئەمزانی کێیە، ناویم بە کەس نەوت. وتم لەوانەیە خۆی ماندوو بێ و دەس لەم کارەی هەڵگرێ. تازە لە وڵاتێکی دووردەست نیشتەجێ ببو. 
ئێستا لە فەیسبووکیش هەر هەیە بەڵام چونکە بە ناوی خۆیەوە هاتوە زۆر کەم نەزەر دائەنێ و کەمیک ماقوڵانە هەڵسوکەوت ئەکا. لەوانەیشە سەری بە ماڵ و مناڵەوە گەرم بێ.
ئەمڕۆ وێبلاگی دۆستی بەڕێز کاک عەبدوڵآی لەتیفپوورم دی ئەمانەم بیر کەوتەوە.

۱ نظر:

سلیمان گفت...

له گه ل ریز و حورمه ت بو جنابتان
به راستی کاک خالید یادی ئه و ده ورانه له بری جیگه وه خوش و له بریکی تر ناخوشه به تایبه ت بو که له پیاوانیک وه کو و جنابتان که جیگه یی شانازی شاره که مانن
به لام راسته زور جار بری که س هه ن که بیرو رایی جیاوازی خویانیان هه یه یان چاویان به به ره وو پیش که وتنی دوستانیان هه لنایت یان بی کارن ئه وه یه قسه یی ئه له ق و به له ق زور ئه که ن
هه ر بو ئه وه یه کورد وتنی شه ر له به تالی باشتره