۱۳۹۱ مرداد ۲۴, سه‌شنبه

رفاندن و گفتوگۆ

حسەین ئایگون نوێنەری خەڵکی دەرسیم لە پەڕلمانی تورکیە کە چەند رۆژ لە مە وبەر لە لایەن گریلاکانی پارتی کرێکارانەوە رفێندرا بو، دوای ئازاد بوون و لە وتووێژێکدا کە لە گەڵ کاناڵێکی تلێویزیۆنی تورکیەدا بووی نیشانیدا کە سیاسەتمەدارێکی بائەخلاق و لێهاتوە و دەنگی خەڵکی دەرسیم بە فیڕۆ نەچوە.
  1. ئەگەرچی رفاندن و دەسبەسەرکردنی کەسێک خۆی لە خۆیدا جۆرێک لە بێحورمەتی تێدا بەدی ئەکرێ بەڵام بۆ ئەوەی حورمەتی کورد بپارێزێ و بەهانە نەدا بە دەست نەیارانی کوردەوە ئەڵێ هیچ بێحورمەتییەکیان پێنەکردوە و بە شێوەیەکی ئینسانی مامەڵەیان لە گەڵ کردوە.
  2. هەروەها کە ئاماژە ئەکات بۆ کشانەوەی لە حیزبی جمهوری گەل لە لایەن گریلاکانەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ فەرمانی پێنەکراوە و تەنیا پێشنیاریان ئەوە بوە، هەمیسان حورمەتی کورد ئەپارێزێت. بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش وەڵامەکەیەتی بۆ ئەو پێشنیارە کە نیشاندەری خاوەنهەڵوێستییەتی بە مافی چارەی خۆ نووسین و تەئکیدکردن لە سەر پرەنسیبەکانی گفتوگۆ. باسکردن لە ئەندامەتی لە حیزبی سیاسی یان تەنانەت پێشنیاری! کشانەوە لە حیزبێک لە دۆخ و فەزایەکی میلیتاری و لە کەمپدا ناوی "گفتوگۆ" نیە. لە لایەکیتریشەوە ئەمە پەیوەندی بە ئیرادە و خواستی تاکەوە هەیە و مافی هەر مرۆڤێکە کە ئازادانە رێگە و رەوشتی سیاسی و چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
  3.  ئایگۆن زۆر راشکاوانە تەئکید لە سەر ئاشتیخوازی، دژایەتی لە گەڵ توندوتیژی و تووشایەتی و هەڵگرتنی هەنگاوی عەمەلی لە پێناویاندا ئەکات و ئەشزانێ کە زۆر کەس و لایەن لە هەر دوو لاوە ئەمەیان لا پەسەند نیە و هەر دوو لا بە دوژمنی خۆیانی ئەزانن. 
  4. پەیامی سەرەکی ئەم وتووێژەیش هەر ئەمەیە کە لە حاڵەتێکی ناوازەدا لایەنە دژبەرەکان کە باوەڕیان بە مافی مرۆڤ و ئاشتی و چالاکی سیاسی مەدەنی و هێمنانە نیە لە دژایەتی لە گەڵ وەها کەسانێکدا هاوڕان بە یەک جۆر هەڵسوکەوتیان لە گەڵ ئەکەن. لە راستییدا ئەم بیر و باوەڕ و ئەم جۆرە هەڵوێستانە بۆ هەر دوو لا مەترسیدارە.

هیچ نظری موجود نیست: