۱۳۹۱ شهریور ۸, چهارشنبه

موعتادی کۆمەڵناس

ئیسە ئەو کەسانەی کە ماڵ درووست ئەکەن بۆ ئەوەی دزییان لێنەکرێ مەجبوورن شەوانە کەسێک لە ماڵەکە دانێن. ئاشنایەکی ئێمە کە خەریکە ماڵ درووست ئەکا ئەو کارەی کردوە. لە پەنای ئەو ماڵە، کەسێکیتریش ماڵەکەی تێک ئەدا ئەما کەسی بۆ ناگرێ کە ئاگای لێبێ. نزیکانی نیوەشەو لەو ماڵە کە تێک دراوە دەنگە دەنگ دێ. نیگەهبانی ماڵەکەیتر چەن جار بانگ ئەکا: ئاغای رۆستەمی. کەس جواب ناداتۆ. دووبارە: ئاغای رۆستەمی! کە ئەبینێ کەس جواب ناداتۆ. زەنگ لێئەدا بۆ پۆلیسی ١١٠. ئەچنە ناو ماڵەکە ئەبیننن کابرایەکی کز و لاواز بەفەرغوونێکەوە کە پڕە لە لەتە ئاسن و شتی وا لە ناو ماڵەکەدایە. لێی ئەپرسن تۆ کێی؟ ئەڵێ من ئاغای رۆستەمیم. ئێژن چ کارەی؟ ئەڵێ کارمەندم. مەعلووم ئەبێ کابرا موعتادە و هاتە بۆ دزی. ئەما موعتادێکی دزی کۆمەڵناس!
بۆ چی وتبووی ناوم رۆستەمییە و کارمەندم؟ چۆن زانیبووی ناوی خاوەنی ماڵەکە رۆستەمییە و کارمەندیشە؟ وەقتێک نیگەهبانی ماڵەکە چەن جار بانگ ئەکا ئاغای رۆستەمی، موعتادەکە ئەزانێ کە ئەبێ ناوی ساحێبماڵەکە رۆستەمی بێ. بەوەا کە ئەڵێ ئاغا و بە شۆرەت بانگی ئەکا ئەبێ کارمەند بێ. چونکە ئەگەر بازاری بێ دیارە ئەوە نە پێی ئەوترێ ئاغا و نە بە شۆرەت بانگی لێئەکەن وەکو کاکە یان حاجی و ... کەوابوو ئەڵێ کارمەندیشم.
ئەوە ئێمە بوایەتین هەوڵ ئەبووین و ئەمانوت شاگردبەناین وەستا وتیەتی دانیشە ئەوە ئیسە دیمەوە!!

هیچ نظری موجود نیست: