۱۳۹۱ مهر ۱۸, سه‌شنبه

شەرم و شیمیایی

- دایە گیان چۆنی؟ قورسەکانت خواردوە؟
بە خوا رۆڵە ئەمشەو خەوم لێنەکەوتوە، قورسە سوورەکانیشم خوارد، نەمهێشت ئێوەش بخەون. 
= ئەوە بۆ لێرە دانیشتوی؟ من ئێژم با بچین بۆ تاران یان تەبرێز بۆ لای دوکتورێکی باش.
خوا خاسیان بۆ نەکا، بێفایدەیە، بەخوا هیچ نازانن. ئەوە بۆ هەڵسای لە خەو؟
- دەی چی بکەین ئاخر؟ راس ئەکا بە قسەمان بکە با بچین بۆ تاران.
= زۆرمان پێناچێ، ئادرێسی دوکتورێک ئەزانم و ئەڵێن زۆر باشە.
ناتوانم. ئەمشەو خەریک بوو جەرگ و دڵم بێتە ناو دەمم. نەمهێشت ئێوەش بخەون. هەر پاییز دێ وام. بە دەس خۆم نیە. خەتای ئەو سەدامە گۆڕبەگۆڕە بوو. لەو ساڵەوە وام لێهات. لە بەر ئێشی سینەم خەو نەهاتەتە چاوم. نەمهێشت ئێوەش بخەون ...

هیچ نظری موجود نیست: