۱۳۹۱ آبان ۲, سه‌شنبه

رووخاندن

چاوەڕوان بوو خۆر ئاوا بێ. بەدزییەوە تماشایەکی ئەم لا و ئەو لای کرد. 
کەس دیار نەبوو، لە درگای دا.
پەلەی بوو، خواخوای بوو زوو درگاکە بکەنەوە. تماشایەکیتری ئەم لا و ئەو لای کرد.
درگاکە کرایەوە. بە پەلە خۆی کرد بە ناو ماڵەکەدا:
- پێم وابێ بەشداری ئەکەن، نانا دڵنیام. بە گیانی خۆم بەڕاستمە.
بەیانی زوو، پشتوێنەکەی رێک ئەکرد. چووە بەر ئاوێنەکە:
- بریا میترێک زیاتر بایە، جوانتر ئەبوو. 
بەرەو ئیدارە وەڕێکەوت و لە پشت مێزەکەی دانیشت:
- کوڕە بەشداری چیە؟ سەگ هەر سەگە! رەش و سپی بۆ نیە! دەبێ بڕووخێ! 
دەستێکی بە سمێڵیا هێنا و سەیرێکی دەوروبەری کرد. پێدەکەنی ... قاقای لێئەدا.


هیچ نظری موجود نیست: