۱۳۹۲ مهر ۲, سه‌شنبه

گڕکە فڕکە ئەکا!

گڕکەیەکی زۆر هاتبوو. لە هەموو لایەکی بازاڕەوە هاواریان ئەکرد: گرکەمان هەڕاج کرد یاڵا، گڕکە فڕکە ئەکا! 
زۆر جار لە لای دایکم دا ئەنیشتم و تماشای دەستیم ئەکرد، چەقۆیەکی تیژ و گڕکەیەکی هەڵگرت، بە ئارامی تۆخڵەکەی لێ کردەوە.  بۆن و بەرامەی گڕکە زۆر خۆشە، تامەکانیشی هەروا. قەت نەیئەهێشت تۆخڵەکە بقرتێ، جا پێئەکەنی و دەستی بەرز ئەکردەوە و تۆخڵەکەی نیشانمان ئەدا. بە سەرسووڕمانەوە سەیرم ئەکرد، دەمم پڕ ئەبوو لە ئاو و منیش پێئەکەنیم.
ئەمجارە گۆشتی گڕکەکەی زۆرتر بەر چەقۆکە ئەخست و لە ژێر چاوەوە سەیری منی ئەکرد. 
گڕکەکەی قاش کرد و لە سەر دەورییەک داینا، تووەکەی کردە ناو کاسەیەک. دەورییەکەی پێمدا وتی ئەوە ببە بۆ میوانەکان و زوو بێرۆ ئەو تۆخڵانەم بۆ تۆ داناوە.  

هیچ نظری موجود نیست: